هاوڵاتییانی سنووری دەروازەی نێودەوڵەتی زێت

بە تابلۆ لە مەترسی مین ئاگادار دەکرێنەوە

+964

ژێوار خدر

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر، لە درەوازەی نێودەوڵەتی زێت ژمارەیەک بیڵبۆرد و تابلۆی هۆشیارکردنەوە لەمەترسیەکانی مین و پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی دانا،  بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا تیمیان نیە بۆ پاک کردنەوەی ئەو شوێنانەی کە مینڕێژکراون و هێشتا پاک نەکراونەتەوە.

تابلۆکان بە هاوکاری ڕێکخراوی کۆمیتەی خاچی سوری نێودەوڵەتی ICRC، لەسەر رێگای سەرەکی دەروازەی نێودەوڵەتی زێت لەسنوری قەزای مێرگەسۆر و دوریانی گوندەکانی ناوەندەو گوندەژۆر لەسنوری قەزای چۆمان دانراون. بەمەبەستی هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان لە مەترسییەکانی مین.

عەلی میران، بەڕێوەبەری تەکنیکی دەزگای مینی هەرێم بە 964ـی وت، ئەمە پڕۆژەیەکی بەردەوامە، لە ئێستادا بەهۆی ئەوەی لە توانامندا نییە تیم بنێرین بەم تابلۆیانە هاوڵاتییان هۆشیار دەکەینەوە.

وتیشی، ئێمە ئێستا 35 تیممان هەیە، کەمتر لە نیوەی لەسەر کارن ئەویش بەهۆی ئەوەی هۆکاری گواستنوەمان کەمە و ناتوانن هەموو تیمەکان بەیەکەوە کار بکەن.

روونیشیکردەوە، ئێستا لە هەموو کوردستان تەنیا 250 کیلۆمەتر زەوی مینڕێژکراو ماوە و %65ـی پاک کراوەتەوە، پێشتر 776 کیلۆمەتر کێڵگەی مین هەبووە.

تابلۆی هۆشیاری دانرا و پێنجوێن مەترسیدارترین ناوچەی م...

تابلۆی هۆشیاری دانرا و پێنجوێن مەترسیدارترین ناوچەی مینە