55 کەسن
سبه‌ى زیندانیانى سیاسی له ناحیه‌ى شۆڕش زه‌وى وه‌رده‌گرن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بڕیاره سبه‌ى پێنجشه‌ممه، زه‌وى به‌سه‌ر زیندانیانى سیاسی له سنوورى ناحیه‌ى شۆڕشی سه‌ر به قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ دابه‌ش بكرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش شاره‌وانى ئاگادارى زینداییه‌كان ده‌كاته‌وه له كاتژمێر 10:00ـى سه‌رله‌به‌یانى ئاماده‌بن.
زه‌ویه‌كانیان له سنوورى شاره‌وانى ئه‌م ناحیه‌یه پێده‌درێت و به‌پێی ئه‌و لیسته‌ى كه بڵاوكراوه‌ته‌وه ژماره‌یان 55 كه‌سه.
ئاری قادر مارف، له به‌شی راگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى شۆڕش به 964ـى وت، سبه‌ینێ له‌هۆڵى سه‌نته‌رى گه‌نجانى ناحیه‌كه دابه‌شكردنى زه‌ویه‌كان ئه‌نجام ده‌درێن.
وتیشی “رووبه‌ڕى ئه‌و زه‌ویانه‌ى دابه‌شده‌كرێن وه‌كو یه‌ك نین، هه‌یانه 240 مه‌تر دوجا و هه‌شیانه 200 مه‌تر دووجایه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، پێشتر زه‌ویان به‌سه‌ر كه‌مئه‌ندامانى سه‌نگه‌ر دابه‌شكردووه، به‌ڵام ئه‌وه یه‌كه‌مجاره زیندانیانى سیاسی زه‌ویان له‌سنوورى ناحیه‌كه‌یان پێده‌درێت.