پێنج ساڵی تر دەبێت چی لێ دەربچێت؟

ژەنیارە بلیمەتەکە.. تەمەنی 9 ساڵانە تا بڵێی لێزان و شارەزایە

964+

دیلان محەمەد جەزا

شوان رزگار ژەنیارێکی منداڵە، بەڵام تا بڵێی بلیمەتە، دەست و پەنجەیەکی رەنگین، گوێچکەیەکی میوزیکناس، قسەزان و زمان پاراو.

ئێوارەی رۆژی 05.09.2024 لەکاتی بەڕێوەچوونی کۆنسێرتی ئۆرکێسترای سیمفۆنی سلێمانی، شوانەی نۆ ساڵان لە ناکاو بەخۆی ڤایۆلینەکەیەوە لەسەر ستەیجی تەلاری هونەری سلێمانی لە بەردەم چەندان ژەنیاری گەورەی کوردستان دەرکەوت و بە سۆڵۆی ڤایۆلینەکەی بینەرانی سەرسامکرد.

شوان رزگاری 9 ساڵان بە لێهاتوی و زیرەکەیەکەی سەرنجی هەموانی بۆلای خۆی راکێشاوە، چاوەڕێ دەکرێت ببێتە یەکێک لە ژەنیارە کەم وێنەکان.

شوانە ماوەی دوو ساڵە لە فێرگەکەی مامۆستا ئاکۆ عەزیز سەرقاڵی فێربونی ئامێری پیانۆیە، ماوەی ساڵێک و شەش مانگیشە ئامێری ڤایۆلین دەخوێنێت.

تواناکانی شوانە سەرسورهێنەرن و گوێیەکانی بیستنێکی زۆر باشیان هەیە بۆ ناسینەوەی دەنگەکانی موزیک و بە پەنجە بچوکەکانی ئاوازە کوردی و جیهانیەکان دەژەنێت.