لە 100 ساڵدا یەکەمجارە سەرۆکێکی ئێران دەچێتە بەسڕە

وێستگەکانی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان

964+

شۆڕش قادری

سەرۆكی نوێی ئێران گەیشتە عێراق لە یەكەم سەردانیدا بۆ دەرەوەی وڵاتەكەی، بڕیارە جگە لە هەرێمی كوردستان، سەردانی شاری بەسڕەی باشووری عێراقیش بكات، كە لە ماوەی 100 ساڵی رابردوودا بۆ یەکەمجارە سەرۆکێکی ئێران سەردانی ئەو شارە بکات.

مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە یەکەم سەردانیدا بۆ دەرەوەی وڵات، عێراق و هەرێمی کوردستانی هەڵبژارد و چەند شارێک بەسەردەکاتەوە، بەپێی پلان و بەرنامەکانی، پاش بەغدای پایتەخت، رۆژی پێنجشەممە 12.9.2024 سەردانی نەجەف و کەربەلا دەکات و دواتر دەچێتە بەسڕە، پاشان دێتە هەولێر و سلێمانییش.

ئاژانسی هەواڵی ئیسنا لە زاری عەلی عابدی سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەسڕە بڵاویکردووەتەوە، “سەردانەکەی پزیشکیان و شاندی یاوەری بۆ بەسڕە ئاماژەیەکە بە گرنگیی ئەو شارە بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەوەش یەکەم سەردانی سەرۆکێکی ئێرانە بۆ بەسڕە پاش 100 ساڵ”.

هاوکات محەمەد کازم ئالسادق باڵیۆزی ئێران لە بەغدا بە ئیسنای راگەیاندووە، “پێدەچێت پزیشکیان لە بەسڕە چەند پڕۆژەیەکی ئابووری بکاتەوە”.

پزیشکیان بۆ گەلانی ئێران: بەتەنیا جێم مەهێڵن

پزیشکیان بۆ گەلانی ئێران: بەتەنیا جێم مەهێڵن

سەردانەکەی پزیشکیان بۆ بەغدا و هەولێر رێکەوتە یان پلان...

سەردانەکەی پزیشکیان بۆ بەغدا و هەولێر رێکەوتە یان پلان بۆ داڕێژراو