له‌ماوه‌ى شه‌ش مانگدا
زیاتر له 4800 تۆن خۆڵ له ئاسمانى هه‌ولێر باریوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ژینگه‌ى هه‌ولێر ئاماری شه‌ش مانگى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ بۆ خۆڵبارین له سنوورى شاره‌وانیى هه‌ولێر بڵاوكردووه‌ته‌وه و به‌پێی ئاماره‌كه له‌م ماوه‌یه‌دا زیاتر له چوار هه‌زار و 800 تۆن خۆڵ باریوه.
كۆى گشتیى خۆڵبارین له ماوه‌ى ئه‌م شه‌ش مانگه‌دا بریتی بووه له چوار ملیۆن و 894 هه‌زار و 742 كیلۆگرام خۆڵ، كه ده‌كاته زیاتر له چوار هه‌زار 894 تۆن.
ئه‌و رووبه‌ره‌ى له ماوه‌ى ئه‌م شه‌ش مانگه‌دا به خۆڵبارین پیس بووه، بریتییه له 383 ملیۆن مه‌تر دووجا، كه ده‌كاته 153 هه‌زار و 200 دۆنم زه‌وى.
زۆرترین خۆڵبارین له ماوه‌ى ئه‌م شه‌ش مانگه‌دا له مانگى ئادار بووه، كه 2.83 ملیمه‌تر خۆڵ باریوه كه ده‌كاته هه‌زار و 83 تۆن.
كه‌مترین رێژه‌ى خۆڵبارینیش له مانگى ئایار بووه به رێژه‌ى 1.2 ملیمه‌تر كه ده‌كاته 459 تۆن خۆڵ.