ساغکردنەوە؛ کشتوکاڵی سۆران کەس دانامەزرێنێت

964+
ئاسۆ فەیسەڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سۆران ئاگاداری دەرچوانی بەکالۆریۆس دەکات فۆڕم پێشکەش بکەن، بەڵام بۆ دامەزراندن نا، بەڵکو بۆ دروستکردنی سەندیکا.

هەندێک دەنگۆ لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی بڵاوکراوەتەوە گوایە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کشتوکاڵی سۆران فۆرمی دامەزراندنی بڵاوکردووەتەوە.

لەوبارەیەوە، حەکیم عەبدوڵا، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە تۆڕی 964ی راگەیاند، هاوڵاتیان بە هەڵە تێگەیشتوون، لە راستیدا ئەو فۆرمە بۆ دامەزراندن نییە، بەڵکو بۆ دروستکردنی سەندیکایەکە بۆ ئەو کەسانەی دەرچووی بەشەکانی کشتوکاڵن.

هەروەها وتی “دەمانەوێت بزانین ژمارەی ئەو دەرچووانە چەندن لە سنوورەکەمان، چونکە نازانین ژمارەیان چەندە”.