لە هەشت رۆژدا 30 کەس

یادی ژینا نزیکە و رێکخراوێک دەڵێ دەستگیرکردن دەستی پێکردووە

964+
ئەحمەد مستەفا

لە ماوەی هەشت رۆژی رابردوودا، لانیکەم 30 کەس لە شار و گوندەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکراون، وتەبێژی رێکخراوی هانا بە 964ی وت، ناسنامەی سەرجەم دەستگیرکراوەکان بۆ ئێمە پشتڕاستبووەتەوە”.

ژینا ئەمینى، کچە کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە 22.7.2000 لە شارى سەقزى رۆژهەڵاتى کوردستان لەدایکبووە، رۆژى 13ى ئەیلولی 2022 لە نزیک وێستگەى میترۆى “شەهید حەقانى”ى لە شارى تاران، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانى ئێرانەوە بە تۆمەتى حیجابنەکردن دەستبەسەرکرا و بە وتەى کەسوکارى رووبەڕووى ئەشکەنجەدان کرابوویەوە.

بەوهۆیەوە دوو کاتژمێر دوای دەستبەسەربوون چووەتە حاڵەتى کۆماوە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەى کەسراى تاران، تا لە رۆژى 16ى ئەیلولى 2022، گیانی لەدەستدا و مردنەکەی کاردانەوەی ناوخۆی وڵاتەکە و جیهانی لێ کەوتەوە.

بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، لەسەروبەندی دووەمین ساڵڕۆژی کوژرانی ژینا ئەمینی، لە ماوەی هەشت رۆژی رابردوودا لانیکەم 30 کەس، لەلایەن دامودەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شارە کوردییەکان دەستگیرکراون.

هادی رەسوڵزادە، وتەبێژی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا بە 964ی وت، “ئەو کەسانەی دەستگیرکراون، لە شارەکان و گوندەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان هێزی ئەمنی چوون بۆیان، بێ ئەوەی بزانرێ بۆ کوێ گواستراونەتەوە، دەستبەسەرکراون کە ناسنامەی سەرجەمی دەستبەسەرکراوان بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا سەلمێنراوە”.

بە قسەی وتەبێژەکەی هانا، هێزە ئەمنییەکان لە زۆربەی حاڵەتەکاندا بەبێ پێشکەشکردنی حوکمی دادگا و بەڵگەی یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵ و شوێنی کاری ئەو کەسانە و دەستبەسەریان کردوون.

هادی رەسوڵزادە وتی، “بە گوێرەی ئەو کەسانەی قسەیان بۆ کردووین، باس لەوە دەکەن کە لە زۆربەی حاڵەتەکاندا هێزە ئەمنییەکان بە بەکارهێنانی توندوتیژی و لێدان ئەو کەسانەیان دەستبەسەر کردووە”.

شێوازی کۆتاییهاتنی مەرگی ژینا، هۆکار بووە بۆ دروستبوونی نارەزایەتی لە زۆرینەی شارە کوردییەکان و بەشێک لە ناوچە فارسنشینەکان، چەندان کەس کوژران و دەیان کەس برینداربوون، زۆرێک لە چالاکوان و رێبەرەکانیان دەستگیرکران، وتەبێژی رێکخراوی هانا وتی، “لەم رۆژانەدا بە تایبەت لە سەروبەندی دووەمین ساڵڕۆژی کوژرانی ژینا ئەمینی و شۆڕشی ژن ، ژیان ، ئازادی بۆ رێگریکردن لە ناڕەزایی و خۆپێشاندان، کۆماری ئیسلامی ئێران هەوڵ دەدات کەشی ترس و تۆقاندن لە نێو خەڵک و چالاکانی مەدەنی دروست بکات”.

سەرچاوەکان لە سەقزەوە: باوکی ژینا ئەمینی دەستگیر کرا

سەرچاوەکان لە سەقزەوە: باوکی ژینا ئەمینی دەستگیر کرا

لە فڕۆکەخانەی خومەینی دەستبەسەر خەڵاتەکەی ژینا ئەمینی...

لە فڕۆکەخانەی خومەینی دەستبەسەر خەڵاتەکەی ژینا ئەمینیدا گیرا

لە فڕۆکەخانەی خومەینی دەستبەسەر خەڵاتەکەی ژینا ئەمینی...

لە فڕۆکەخانەی خومەینی دەستبەسەر خەڵاتەکەی ژینا ئەمینیدا گیرا

وێنەی ژینا ئەمینی رێگر بوو لە گەیشتنی فڕۆکەیەکی هاوکار...

وێنەی ژینا ئەمینی رێگر بوو لە گەیشتنی فڕۆکەیەکی هاوکاری بۆ غەزە