ئه‌مڕۆ دواڕۆژه‌ بۆ به‌شداریكردن

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر

فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقی – لقی هەولێر، به‌ نیازه‌ خولی لاوان بۆ یانه‌كانی هه‌ولێر و ده‌وربه‌ری ئه‌نجام بدات، بۆ ئه‌مه‌ش چاوه‌ڕێی یانه‌كان ده‌كات.

فیدراسیۆنه‌كه‌ له‌ په‌یجی خۆی له‌ فه‌یسبووك داوای له‌ سەرجەم یانەکانی سنووری پارێزگای هەولێر كردووه‌، به‌ نووسراو ئاگه‌داریان بكه‌نه‌وه‌، ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت به‌شداریی خولی لاوان بكه‌ن.

لقی هه‌ولێری فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌ پلانی هه‌یه‌ له‌ مانگی شوباتی داهاتوودا خوله‌كه‌ رێكبخات، هاوكات ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ كاتژمێر 15:00ی وه‌ك دواكات بۆ وه‌رگرتنی نووسراوی یانه‌كان دیاریی كردووه‌ و داوا ده‌كات نوێنه‌ری یانه‌كان له‌ باره‌گای لقی هه‌ولێر ئاماده‌بن.

لقی هه‌ولێری فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، جگه‌ له‌ سازدانی ئه‌م خوله‌، له‌ ماوه‌ی رابردوودا خولی پێشخستنی بۆ ناوبژیوانان ئه‌نجام دا.