ببوونە ژەهر

نیو تۆن شیرەمەنی و خواردن دەستی بەسەرداگیرا

964+
ئەحمەد مستەفا

لیژنەکانی قایمقامیەتی هەڵەبجە، دەستیان بەسەر نزیکەی نیو تۆن شیرەمەنی و خواردندا گرت، کە ئەگەر ساغبکرایەتەوە دەبووە ژەهر لە جەستەی کەسی بەکارهێنەردا.

ئەەم قسە لیژنەکانی قایمقامیەتە، ئێوارەی ئەمڕۆ 9.9.2024، چوونەتە بازگەی زەمەقی، لەوێ دوو بارهەڵگر کە بڕێکی زۆر (شیر، پەنیر، کێک، جپس و پسکویت)ی پێ بووەو دەرکەوتووە بەهۆی بەرزیی پلەی گەرماوە، ماددەی ئەندامیان تێدا نەماوە و بوون بە ژەهر.

لیژنەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، “بڕی شیرەمەنی و خواردنە دەستبەسەرداگیراوەکان نزیکەی نیو تۆنە، خاوەنەکەی بە نیاز بووە بیهێنێتە ناو شاری هەڵەبجە و ساغیان بکاتەوە”.

بەڵام، دوای سەردانی مەیدانی لیژنەکە بۆ بازگە و پاش پشکنینی فیزیایی بۆ سەرجەم خواردن و خواردنەوەکان دڵنیابوونەتەوە شیاوی خواردن نین، “چونکە لە سەرووی پلەی گەرمی 41وە بوون”.

قایمقامیەت روون و ئاشکرا باسی لەوە کردووە، ” لەبەرئەوە دەستگیرا بەسەریاندا و سەرجەمیان تەلەف کران، خاوەنەکانیشیان غەرامەکران و رووبەڕووی رێکاری یاسایی کرانەوە، ئەگەر دەستی بەسەردا نەگیرایە دەبووە ژەهرێک و دەرخواردی هاوڵاتیان دەدرا”.

سەردانی لیژنەکەی قایمقامیەت؛