
هەڵبژاردەی دانیمارک پاڵەوانی دوو نازناوی رابردووە. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
فەڕەنسا و دانیمارک یاری کۆتایی مۆندیال دەکەن
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا و دانیمارك، گه‌یشتنه یاری كۆتایی مۆندیالی تۆپی ده‌ست و بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه ركابه‌ریی ده‌كه‌ن.
مۆندیالی تۆپی ده‌ست له سوێد و پۆڵه‌ندا به هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و گه‌یشته وێستگه‌ی كۆتایی.
هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا له یاری پێش كۆتاییدل به ئه‌نجامی 31-26 گۆڵ له هه‌ڵبژارده‌ی سوێدی برده‌وه و خۆی گه‌یانده یاری كۆتایی، له‌و یارییه‌ی شه‌وی رابردوو كرا.
له یارییه‌كی دیكه‌ی پێش كۆتاییدا، هه‌ڵبژارده‌ی دانیمارك به 26-23 گۆڵ له هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیای برده‌وه.
سبه‌ی یه‌كشه‌ممه چه‌ند یارییه‌ك له رۆژی كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه دێنه ئه‌نجامدان، له‌وانه دیاریكردنی پله‌كانی حه‌وته‌م، شه‌شه‌م، پێنجه‌م، چواره‌م و سێیه‌م.
هه‌روه‌ها یاری كۆتاییش له نێوان فه‌ڕه‌نسا و دانیمارك له ستۆكهۆڵم له كاتژمێر 22:30 ده‌ستپێده‌كات.
مۆندیالی تۆپی ده‌ست به به‌شداریی 24 هه‌ڵبژارده له سوێد و پۆڵه‌ندا له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه ده‌ستیپێكرد.