هەزارانی لە شوێن دەچێندرێتەوە

لە بەردەڕەش دروستکردنی دووسایدێک سەدان دار لەناودەبات

964+

ژێوار خدر

لە قەزای بەردەڕەش، رێگەی ناوداران دەکرێت بە دوو ساید و ئەو دارانەشی لەسەر رێگاکە هەن دەبڕدرێنەوە، سەرۆکی شارەوانیش دەڵێت بی خەم بن داری زیاتر دەچێنینەوە.

سیروان حەسەن. سەرۆکی شارەوانیی بەردەڕەش بە 964ـی وت، ئەو رێگەیە دەروازەیەکی سنوورییە بۆ داخڵ بوون بە قەزای بەردەڕەش، رێگەکە جگە لەوەی چاڵوچۆڵ و کەموکوڕی زۆرە، یەک سایدیشەو و هاوڵاتییان گلەییان زۆر هەبووە لەسەری.

وتیشی، ئەو شوێنە و شوێنێکی ستراتیژی قەزاکەیە، بۆیە بڕیارمانداوە بیکەین بە دوو ساید، دارەکانیش کە دەکەونە سەر رێگاکە وک سیمبولی قەزاکە وان، هەرچەندە پێویستە بۆ جێبەجێ کردنی پرۆژەکە لەناویان بەرین، بەڵام بڕیارمانداوە بە هەزاران دار و بەدیاری کراوی 1200 دار بەشێوەیەکی ئەندازیاری لە شەقامی 30 مەتری لە هەردوو بەری دوو سایدەکە بچێنینەوە.

درێژی رێگاکە زیاتر لە سێ کیلۆمەترە، لە ترافیکلایتی بەردەڕەشەوە دەستپیدەکات تا دوو ریانی ئامیان، بە پێنج ملیار دینار لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی جێبەجێ دەکرێت و هەموو رێکارەکان تەواو بوون و بەمزووانە دەچێتە بواری جێبەجی کردنەوە.

بۆ یەکەم جار لە بەردەڕەش کارگەی بەرهەمهێنانی ئۆکسجین د...

بۆ یەکەم جار لە بەردەڕەش کارگەی بەرهەمهێنانی ئۆکسجین دەکرێتەوە