28 كەسن

ئەو زیندانییانەی نەخۆشی درێژخایەنییان هەیە لە كوردستان ئازاد دەکرێن

+964

ژێوار خدر

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڕیاری داوە ئەو زیندانیانە ئازاد بکرێن کە، نەخۆشی درێژخایەنییان هەیە، یان بەساڵاچوون و توانای جوڵەیان نەماوە.

خالید محەمەد، لە راگەیاندنی چاکسازیی گشتیی هەرێم، قسەی بۆ 964 کرد و وتی، ئەو کەسانەی بڕیارەکە دەیانگرێتەوە ژمارەیان 28 کەسە لە هەموو زیندانیەکانی هەرێم، خەڵکانی بە تەمەنن و نەخۆشییان هەیە و پەککەوتەن.

وتیشی، بڕیارەکە ئەو زیندانیانە ناگرێتەوە سزای لە سێدارەدانیان هەیە، یان لە دەرەوە سوڵحی عەشایەرییان نەکردووە.

روونیشیکردەوە، بەهۆی ئەوەی بڕیارەکە لەلایەن سەرۆکایەتی هەرێمەوە دەرچووە، نازاندرێت کەی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

لە هەرێمی کوردستان شەش ناوەندی چاکسازیی هەن، کە پێنج هه‌زار و 545 بەندکراویان تێدایە.

سزای لەسێدارەدان و زیندانی هەتاهەتایی بۆ 311 بازرگانی م...

سزای لەسێدارەدان و زیندانی هەتاهەتایی بۆ 311 بازرگانی مادەی هۆشبەر دەرچوو