لە رێگای نێوان کەلار - کفری

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێک بە تەقلەوە کەوتە سەر پشت و دوو کەس بریندارن

+964

توانا نەقی

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگای کەلار – کفری ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕاوە و لەسەر پشت خۆی گرتووەتەوە، سەرباری قورسی رووداوەکە سەرنشینەکانی تەنیا بریندارن.

چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، لەسەر رێگای کەلار – کفری نزیک ناحیەی رزگاری بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە دوو کەس برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

دەشڵێت، ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری BMW کۆنترۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە، ئەو دوو کەسەشی بریندار بوون شۆفێر و سەرنشینەکەی بوون و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کراون لە کەلار.

بە پێی ئەو وێنانەی هاتوچۆ بڵاویکردووەتەوە ئۆتۆمبێلەکە داری بەسەر بەردەوە نەماوە و جگە لەوەی پارچەشی لێبووەتەوە خۆیشی لەسەر پشت کەوتووە.

رێگای نێوان کەلار – کفری رێگایەکی دووسایدە و بەهۆی ئەوەی هیچ کامێرایەکی تیژڕەی لێ نییە زۆرجار رووداوی هاتوچۆی لەسەر روودەدات و شۆفێران پابەندی خێرایی دیاریکراو نابن

لە دوو رووداوی هاتوچۆ سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و چوار...

لە دوو رووداوی هاتوچۆ سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و چواری دیکەش بریندار بوون