لە سەر رێگای عەربەت - سلێمانی

شۆفێرێک لە رووداوێکی هاتوچۆ رزگاری بوو بەڵام ئۆتۆمبێلیکی دیکە ژیانی لێ سەندەوە

+964

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

كاتژمێرێك لەمەوبەر، لەسەر رێگەی عەربەت – سلێمانی بەهۆی رووداوێكی سەیری هاتوچۆوە شۆفێری تاكسییەك گیانی لەدەستدا.

بەهمەن عەبدوڵا، وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی بە 964ـی وت، “رووداوەكە بە جۆرێك بووە تاكسییەك لە یوتێرنێكدا خۆی لە تانكەرێك لاداوە، بەڵام بەهۆی خێراییەوە كۆنترۆڵی لەدەستداوە و كەوتووەتە چاڵێكەوە.

وتیشی، دواتر شۆفێری تاكسیەكە لەئۆتومبێلەكەی دابەزیوە و لەگەڵ شۆفێری تانكەرەكە بووە بە دەمەقاڵێیان، لەوكاتەدا ئۆتۆمبێلێك لە جۆری هۆندا هاتووە و خۆی كێشاوە بە شۆفێری تاكسیەكەدا، دوای رەوانەكردنی بۆ نەخۆشخانە، لەوێ گیانی لەدەستداوە.

باسی لەوەش كرد، لە ئێستادا تیمەكانی هاتوچۆی سلێمانی لەشوێنی روداوەكەن و لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكە بەردەوامە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە دوو رووداوی هاتوچۆ سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و چوار...

لە دوو رووداوی هاتوچۆ سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و چواری دیکەش بریندار بوون