“دۆزەخییەکان بە زمانی کوردی قسە دەکەن”
964+
هێمن بەکر
چەند رۆژێکە قسەیەک بە ناوی ئەحمەد خاتەمی، وتارخوێنی مزگەوتی گەورەی تاران بڵاودەکرێتەوە، گوایە وتویەتی “لە قیامەتیش دۆزەخییەکان بە زمانی کوردی قسە دەکەن” بەڵام تۆڕی 964 نەیتوانی راستی ئەو قسەیە ساغ بکاتەوە.
چەند رۆژێکە ئەو قسەیە بە ناوی ئەو ئاخوندە بەناوبانگەی ئێران بڵاودەکرێتەوە، بەڵام هیچ کەس و میدیایەک لەوانەی بڵاویدەکەنەوە، تاوەکو ئێستا نە دەنگێک، نە ڤیدیۆیەک یان نوسینێکیان هاوپێچ نەکردووە کە بیسەلمێنێت وای وتووە.
تۆڕی 964 سۆراغێکی فراوانی کرد لە تەواوی میدیاکانی ئێران، تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی و سەرچاوە تایبەتەکان، بەڵام هیچی دەست نەکەوت بۆ سەلماندنی راستی و دروستی ئەو قسانە.
ئەحمەد خاتەمی ماوەی 18 ساڵە وەکو وتاربێژی هەینی تاران دەستنیشان کراوە لە لایەن عەلی خامنەیی، رابەری باڵای ئێران.