بوون بە چوار کەس

لە تەقتەقیش کەسێک لە خنکان رزگار کرا

+964

ژێوار خدر

لەماوەی نیو کاتژمێردا لە دوو شوێنی جیاوازی پارێزگای هەولێر دوو کەس لە خنکان رزگار کران.

کەمێک پێش ئێستا بەرگری شارستانی کۆیە رایگەیاند، تیمی مەلەوانییان لە تەق تەق کەسێکییان لە خنکان رزگرا کردووە کە شارەزایی نەبووە لە مەلەوانی.

دەشڵێت، کەسەکە لەدایکبووی ساڵی 2006 ە و دانیشتووی شاری کەرکوکە، بەمەبەستی گەشت و سەیران هاتووەتە سنوورەکە، چونکە مەلەوانێکی شارەزا نەبووە کاتژمیر 11:00ەی ئەمڕۆ خەریک بووە بخنکێ و تیمەکانی مەلەوانی تەق تەق رزگارییان کردووە.

هەر ئەمڕۆ و دوای نیو کاتژمێر لە رزگار کردنی گەنجەکەی تەقتەق، بەرگری شارستانی هەولێریش راوچییەکییان لە خنکان رزگار کردووە، کە لە ئاودا گیری خواردووە و دانیشتووی هەولێر بووە، دوای ئەوە بەچەند کاتژمێرێک لە رووباری خابوری زاخۆش گەنجێک خنکا و هاوڕێکەی لە خنکان رزگارکرا و بەدوای ئەوەشدا لە ناحیەی گۆپتەپە گەنجێکی دیکەی گەشتیار لەلایەن تیمی غەواسی گۆپتەپەوە لە خنکان رزگار کرا

به‌رگرى شارستانى هه‌ولێر راوچییه‌كیان له‌ خنكان رزگ...

به‌رگرى شارستانى هه‌ولێر راوچییه‌كیان له‌ خنكان رزگار كرد