هی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و دوو ئیداره
شه‌فافیه‌ت: داهاتى هه‌فته‌ى رابردوو زیاتر له 11 ملیار دینار بووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بڵاویكرده‌وه، داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی له رۆژی 31.8.2024 تاوه‌كو ئه‌مڕۆ، زیاتر له 11 ملیار دینار بووه و زۆرینه‌ى رێژه‌ى داهاته‌كه‌ش به‌شێوه‌ی نه‌ختینه بووه.
شه‌فافیه‌ت، ماڵپه‌ڕێكه ماوه‌ى نزیكه‌ى دوو ساڵه بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاته نانه‌وتییه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و هه‌ردوو ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان، داندراوه و هه‌فتانه‌ش زانیاری و داتاكانى بڵاوده‌كاته‌وه.
به‌پێی دوایین ئامار، داهاتی هه‌فته‌ی رابردوو 11 ملیار و 433 ملیۆن و 271 هه‌زار و 899 دینار بوه، كه 83% ی داهاته‌كه به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه و 17%ی به‌شێوه‌ی چه‌كه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، نۆ ملیار و 575 ملیۆن و 805 هه‌زار و 149 دیناری واتا 83% نه‌ختینه‌یه و هه‌روه‌ها ملیارێك و 957 ملیۆن و 466 هه‌زار و 750 دیناری، واتا 17% به‌شێوه‌ی چه‌كه.