"لێپرسینه‌وه كراوه"
له هه‌ڵه‌بجه به‌دواداچوون له‌سه‌ر گرانى نرخه‌كان له ناوچه گه‌شتیارییه‌كان ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
قایمقامییه‌تى هه‌ڵه‌بجه، لیژنه‌یه‌كی باڵاى هه‌یه بۆ به‌دواداچوونى كێشه‌وگرفتى بازاڕ و گرانى نرخه‌كان، ماوه‌یه‌كه رووی له ناوچه گه‌شتیارییه‌كان كردووه و ئه‌و شوێنكارانه‌ى نرخیان گران بووه، لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ كردوون.
ته‌وێڵه، بیاره، ئه‌حمه‌داوا و زه‌ڵم له‌و شوێنه گه‌شتیارییانه‌ن كه له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوودا سه‌ردانیان كردوون.
هه‌ورامان جه‌لال مه‌حمود، وته‌بێژى بەڕێوەبەرایەتی گشتی گه‌شتوگوزارى هه‌ڵه‌بجه كه نوێنه‌ریان له‌و لیژنه باڵایه هه‌یه، به 964ـى راگه‌یاند، لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و شوێنكارانه کراوه كه نرخى كه‌لوپه‌ل و پێدوایستى و گه‌راجەکانیان گران كردبوو.
وتیشی “كۆنوسێكی هاوبه‌شی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى ئه‌م لیژنه باڵایه ئاماده‌كراوه و بۆ قایمقامییه‌ت به‌رزده‌كرێته‌وه بۆ گرتنه‌به‌رى رێكارى پێویست”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌وان وه‌كو گه‌شتوگوزار به‌رده‌وام لیژنه‌ى تایبه‌تیان هه‌یه شوێنه گه‌شتیارییه‌كان ده‌گه‌ڕێن و له‌لایه‌ن هاولاتیانیشه‌وه زانیارییه‌كانى ناو بازارى شوێنه گه‌شتیارییه‌كانیان پێده‌گات.
روونیشیكرده‌وه، له‌و سه‌ردانانه‌ى لیژنه‌كه ئه‌نجامى ده‌دات، گوێ له گه‌شتیاران ده‌گرن و رێنماییش بە خاوەن شوێنکارەکان ده‌ده‌ن به‌مه‌به‌ستى پابەندبوونیان بە مەرجه‌كانی کارکردن و دوورکەوتنەوە لە گران فرۆشی و جێگیرکردنی نرخه‌كان.