له‌ كاولۆكان بۆ جوندیاند

به‌شێكی رێگاى هامڵتۆن به ‌كاتى داده‌خرێت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

به‌شێكى رێگاى هامڵتۆن له‌ كاولۆكان بۆ هاوینه‌هه‌وارى جوندیانى سه‌ر به‌ قه‌زاى رواندز داده‌خرێت، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ته‌واوكردنى كارى قیڕتاوكردنه‌.

دوێنێ تیمه‌كانى چاككردنى رێگاوبانى سۆران كارى قیرتاوكردنیان له‌و شوێنه‌ كردووه‌ به‌ڵام به‌هۆى بوونى پردێكی ئاسنین له‌سه‌ر رێگاكه‌، ته‌واوكردنى قیڕتاوكردنه‌كه‌ى بۆ ئه‌مڕۆ دواخراوه‌.

خوسره‌ت سادق، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى چاككردنه‌وه‌ى رێگاوبانى ئیداره‌ى سۆران به‌ 964ـى راگه‌یاند، داخستنى رێگاكه‌ بۆ ئه‌مڕۆ ته‌نیا بۆ چه‌ند كاتژمێرێكه‌و دواتر به‌ رووى شۆفێران ده‌كرێته‌وه‌.

وتیشی “قیرتاوكردنى به‌شێكی نزیك پردێكی ئاسنین له‌سه‌ر ئه‌م رێگایه‌ ئه‌مڕۆ ئەنجام ده‌درێت”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ناو گوندى كاولۆكان كارى قیڕتاوكردن ئه‌نجام ده‌ىده‌ن، به‌ڵام ئه‌ویان نابێته‌ هۆى داخستنى هیچ رێگایه‌ك چونكه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ناوخۆى گونده‌كه‌.

بەشێکی دیكه‌ى رێگای هامڵتۆن لە سنووری چۆمان قیرتاوده...

بەشێکی دیكه‌ى رێگای هامڵتۆن لە سنووری چۆمان قیرتاوده‌كرێت