دیمه‌نێكی ده‌ستپێكردنى خوله‌كه بۆ مهلهوانانى هه‌ر سێ قه‌زاكه‌ى دهۆك... وێنه: به‌رگرى شارستانى ئاكرێ.
تیمی ژێرئاویان گۆڕیوە بۆ سه‌رئاو
له سنوورى سێ قەزاى دهۆك رێژه‌ى خنكان كه‌مبووه‌ته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى سێ قه‌زاى سه‌ر به پارێزگاى دهۆك حاڵه‌ته‌كانى خنكانى هاوڵاتیان كه‌مى كردووه، به‌ڕێوه‌به‌رێكی به‌رگریى شارستانیش هۆكاره‌كه‌ى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، كه گۆڕینى تیمى مه‌له‌وانى ژێرئاویان كردووه‌ته تیمى سه‌رئاو و ئه‌مه‌ش هۆكارى كهمبوونهوهكهیه.
به‌رگریى شارستانیی ئاكرێ، 33 مه‌له‌وانى له هه‌رسێ قه‌زاكه‌ى ئاكرێ، به‌رده‌ڕه‌ش و شێخان له هۆڵێكدا كۆكردووه‌ته‌وه و خولێكی چوار رۆژه‌ى رزگاركردنى هاوڵاتیان له خنكانیان پێده‌ڵێت، له ئه‌مڕۆشه‌وه خولەكە ده‌ستی پێكردووه.
عه‌قید ئیبراهیم فه‌ریق، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رگریی شارستانیى ئاكرێ به 964ـى راگه‌یاند، خوله‌كه‌یان بۆ زیاتر راهێنانى مهلهوانهكانى هه‌رسێ قه‌زاكه‌یه.
وتیشی “له‌وه‌ته‌ى تیمى ژێرئاویان بۆ تیمی سه‌رئاو گۆڕیوه، رێژه‌ى خنكانى هاوڵاتیان كه‌مبووته‌وه و ژماره‌ى رزگاركردنى هاوڵاتیانیش زیادی كردووه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد پێشتر ئه‌و پێشنیاره‌ى گۆڕینى تیمى ژێرئاویان بۆ وه‌زاره‌تى ناوخۆ كردووه و ئه‌وانیش ره‌زامه‌ندبوون له‌سه‌رى و گشتاندنی بۆ کراوە له ته‌واوى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی بەرگریی شارستانیی هەرێم جێبه‌جێ بكرێت.
به‌پێی ئامارێكی فه‌رمی، كه به‌رگریى شارستانیى ئاكرێ به 964ـى داوه، له سنوورى هه‌ر سێ قه‌زاكه لە ماوه‌ى ساڵى 2022 حه‌وت هاوڵاتى خنكاون و چوار هاوڵاتیش رزگار كراون، له ساڵى 2023 ژماره‌ى خنكانى هاوڵاتیان بۆ 14 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه و شه‌ش هاوڵاتیش له خنكان رزگار كراون، بەڵام ئه‌مساڵ تا ئێستا له سنوورى هه‌رسێ قه‌زاكه‌دا ته‌نیا دوو كه‌س خنكاون، هەروەها توانیویانه نۆ هاوڵاتی له خنكان رزگار بكه‌ن.
غهسالهكان رێڕه‌و و سروشتى رووبارهكانيان تێكداوه و هۆكارى خنكانى هاوڵاتیانن
خنكان
17 مانگ له‌مه‌وبه‌ر خنكابوو
سبه‌ینی ته‌رمى گه‌نجه خنكاوهكهى سه‌ركه‌پكان له ئیتالیاوه ده‌گاته‌وه فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولیر
كەورگۆسک
شەش هاوڵاتی لە مردن رزگار كران
برای یه‌كتر بوون
له گوندێكی گه‌رمیان دوو منداڵ له‌ناو بیرێكی ئاودا خنكان
تەنیا بەشی دوو هەفتە ئاوی خواردنەوەیان ماوه
تاران خه‌ریكه له بێ ئاوى ده‌خنكێت و زه‌نگى مه‌ترسی لێدا
فەرەنسا