وێنە-سۆشیاڵ میدیا-وەزارەتی پەروەردە
105 هەزار خوێندکار بەشدارییان کردووە
تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی 12ی ئامادەیی کۆتایی هات
964+
ژێوار خدر
ئەمڕۆ دووشەممە 2.9.2024، تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی 12 بۆ بەشی زانستی و وێژەیی و پیشەییەکان کۆتایی هات و دیارنییە بەدیاریکراوی کەی ئەنجامەکان دەگەڕێنەوە.
سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە بە 964ـی وت، 105 هەزار خوێندکار بەگشتی بەشداری تاقیکردنەوەکانیان کردووە.
لە رۆژی 17.8.2024، تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی 12 دەستییان پێکرد و رۆژێک نا رۆژێک تاقیکردنەوەکان ئەنجام دەدران.