راوچیەک لە پیرەمەگرون

فریای خواردنی ئەو پۆڕانەی راوی کردبوو نەکەوت و دەستگیر کرا

+964

توانا نەقی

پۆلیسی دارستان هەر هاوار دەکات و دەڵێت راو قەدەغەیە، کەچی هەر سەرپێچی تۆمار دەکرێت و ئێستا لە پیرەمەگرون هاوڵاتیەک دەستگیر کراوە کە چەند باڵندەیەکی راوکردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، مەفرەزەیەکی پۆلیسی دارستانی پیرەمەگرون دەرچوون بۆ چاودێری ئەو کەسانەی راودەکەن لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێلێک کەوتووەتە بۆسەیەکەیان و دەستیان بەسەردا گرتووە.

دەشلێت، توانیویانە دەستبگرن بەسەر ئۆتۆمبێلێکی نیسان دەبڵ ئەکسل کە چوار پۆڕی راوکراوی تیادا بووە و خاوەنەکەی دیار نەبووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوان کۆڵیان نەداوە لە گەڕان بەدوای ئەو راوچیەداو لە کاتی راوکردنی باڵندەی کێویدا دەستگیریان کردووە، لەگەڵیشیدا دەستیان گرتووە بەسەر، تاپڕێک و فیشەکەکانی، ئۆتۆمبێلەکەیی و باڵندەکاندا.

ئێستا ئەو کەسە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت.

لەسەر راوی باڵندەی کێوی هاوڵاتیەک دەستگیرکرا

لەسەر راوی باڵندەی کێوی هاوڵاتیەک دەستگیرکرا