لەگەڵ سێ ئۆتۆمبێل و غەسلێک

ئاگر لە بەنزینخانەیەک کەوتەوە و کەسێک سووتا

964+

ژێوار خدر

بەنزینخانەیەک لە گوندی ساڵح ئاغا سووتا و بەهۆیەوە کەسێک بریندار بوو و سێ ئۆتۆمبێل و دوکانێکی غەسلی ئۆتۆمبێلیش سووتان.

بنکەی بەرگریی شارستانی کەلار رایگەیاند، ئەمشەو یەکشەممە، ئاگادار کراونەتەوە کە ئاگرێک لە بەنزینخانەیەک لە گوندی ساڵح ئاغای گەرمیان کەوتووەتەوە، بەهۆیەوە جگە لە برینداربوونی کەسێک سێ ئۆتۆمبێل و دووکانێکی غەسلیش سووتاون.

روونیشیکردووەتەوە، بریندارەکە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شەهید هەژار و لە ماوەی یەک کاتژمێردا توانیویانە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن و بە بەشداری هەر یەک لە بنکەکانی ئاگرکوژێنەوەی: کەلار، قۆرەتوو، شەهیدان، پیشەسازی و رزگاری.

ئەو ئۆتۆمبێلانەشی کە سووتاون لە جۆرەکانی مۆنیکا، جێب چیرۆکی و دوو تەنی بوون.

پیک نیک 15 تەنکەرەکەى دەروازەى پەروێزخانى سووتاند

پیک نیک 15 تەنکەرەکەى دەروازەى پەروێزخانى سووتاند