لە دهۆک
چوار رۆژە پێشمەرگەیەک بێسەروشوێنە
+964
دلۆڤان رەمەزان – دهۆک
لە دهۆک چوار رۆژە پێشمەرگەیەک بە ناوی سەرهات موئەیەد تەمەن 27 ساڵ بێسەروشوێنە.
موئەیەد حەبیب بێشیلی باوکی سەرهات بە 964ـی وت، “کوڕەکەم لە رۆژی پێنجشەمەوە 29.8.2024 کاتژمێر حەوتی ئێوارە لە لای من رویشتووە و تا ئێستا هیچ ئاگامان لێی نییە”.
“کوڕەکەم کێشەیەکی کۆمەڵایەتی هەیە و خێزانەکەی خۆی بردووەتە ماڵی باوکی و دەیەوێت لێی جیابێتەوە، بەڵام خانەوادەی ژنەکە قبوڵی ناکەن کچەکەیان تەڵاق بدرێت”، موئەیەد حەبیب وای وت.
ئاماژەی بەوەش کرد، هێزە ئەمنییەکان و لایەنی پەیوەندیداریان لەو رووداوە ئاگادار کردووەتەوە.
سەرهات موئەیەد پێشمەرگەی زێرەڤانییە، خێزاندارە و منداڵێکیان هەیە، کە لە رۆژی پێنجشەممەی رابردووەوە هیچ سۆراغێکی نییە.
ئەمە وێنەی پێشمەرگە بێسۆراغەکەیە و لەسەر داواکاری کەسوکارەکەی وێنەکەیمان بڵاوکردوەتەوە.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری