بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕێکی بەریتانی
بەغدا داوای کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم دەکات
964+
ژووری هەواڵ
ماڵپەڕێکی بەریتانی لە زاری بەرپرسێکی کۆمپانیای سۆمۆوە نوسیویەتی، ئەگەر هەرێمی کوردستان بەرهەمهێنانی نەوتی خاو کەمنەکاتەوە، رووبەڕووی ئەگەری وەرنەگرتنی پشکی خۆی لە بودجە دەبێتەوە.
ماڵپەڕى ئارگۆسى بەریتانى لە راپۆرتێکدا باس لەوە دەکات، حکومەتی عێراقی دوا هۆشداری بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەرکردووە، لەبارەى کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو.
بە وتەی ئەو بەرپرسەی سۆمۆ کە قسەی بۆ ماڵپەڕى ئارگۆس کردووە، بەگوێرەى یاسای بودجە، چەندین جار داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە بەرهەمهێنان تاوەکو کەمترین ئاستی پێویست بۆ پاڵاوگە ناوخۆییەکانیان کەم بکاتەوە، کە نزیکەی 50 هەزار بەرمیلە لە رۆژێکدایە.
ئەگەر هەرێمی کوردستان پابەندی ئەو داواکارییە نەبێت، ئەوا “دەبێت هەموو ئەو داهاتانە بداتە حکومەتی فیدراڵی کە وەریدەگرن بۆ ئەو بەرمیلە زیادانەی لە دەرەوەی ئەو پرۆسەیە بەرهەمهاتووە”.
بە بڕیاری 23 وڵاتی ئەندام لە ئۆپیک کە لەم مانگەدا دەرچوو، دەبێت حکومەتی عێراق بەرهەمهێنانی نەوت کەمبکاتەوە.