"بۆ ئاسانکاری هاوڵاتیان"

تەندروستی هەولێر دوو لێژنەی پزیشکی دەباتە نەخۆشخانەی فێرکاری

964+

شۆڕش قادری

بە مەبەستی ئاسانکاری بۆ نەخۆشان و هاوڵاتیانی شاری هەولێر، دوو لێژنەی پزیشکی (ئێسک و شکان) و (مێشک و دەمار) دەبرێنە نەخۆشخانەی فێرکاری.

سامان سەلمان بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بە 964ـی وت، “لە سبەینێ یەکشەممەوە 1.9.2024 دوو لێژنەی پزیشکی تایبەت بە (ئێسک و شکان) و (مێشک ودەمار) دەگوازرێنەوە بۆ نێو نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری”.

“ئەو دوو لێژنەیە سەر بە لێژنە پزیشکییەکانی رێکخراوی مانگی سوورن و بۆ کارئاسانی و بەرژەوەندی هاوڵاتیان دەگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانەی فێرکاری”، سامان سەلمان وای وت.

تەندروستی هەولێر 9 رێنمایی بە هاوڵاتیان دەدات بۆ سەربڕ...

تەندروستی هەولێر 9 رێنمایی بە هاوڵاتیان دەدات بۆ سەربڕینی ئاژەڵ