کەمترینی دەبێتە 500 هەزار

وەزارەتی دارایی بۆ گەنجینەکان: موچەی خانەنشینان بە هاوتاکراوی دەدرێت

964+

ژووری هەواڵ

بەمەبەستی هاوتاکردنی موچەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان و عێراق، وەزارەتی دارایی نووسراوی ئاڕاستەی گەنجینەکان کردووە و بڕیارە بۆ مانگی حەوت موچەی خانەنشینان بە هاوتاکراوی دابەش بکرێت.

ئەمڕۆ شەممە 31.8.2024، سادق عوسمان، وتەبێژی یەکێتی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان بە 964ـی راگەیاند، لە وەزارەتی داراییەوە ئاگادار کراون کە نووسراو ئاراستەی گەنجینەکان کراوە بۆ ئەوەی بە گوێرەی یاسای ژمارە 9ـی ساڵی 2014، موچەی مانگی حەوتی خانەنشینانی هەرێمی كوردستان، هاوتای موچەی خانەشینانی عێراق بکرێت.

ئەگەر هاوتا بکرێت، کەمترین موچەی خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان دەبێتە 500 هەزار دینار، لەکاتێکدا ئێستا کەمترین موچەیان 200 هەزار دینارە.

بە قسەی وتەبێژی یەکێتی خانەنشینانی، نزیکەی 247 هەزار خانەنشین لە هەرێمی کوردستان هەن، زۆرترین موچەی ئەوانەی کە یاسایین نزیکەی ملیۆنێک دینارە، بەڵام لە عێراق یاساییەکان نزیکەی ملیۆنێک و 700 هەزار دینار وەردەگرن.

وەزارەتی پارەکە کۆتا وادەی بۆ بایۆمەتری خانەنشینان دا...

وەزارەتی پارەکە کۆتا وادەی بۆ بایۆمەتری خانەنشینان دانا