دووانی دیکەش دەستگیر کراون
دژەتیرۆری عێراق: لە سلێمانی تیرۆریستێک دەستگیر کرا
964+
ژووری هەواڵ
دەزگای دژەتیرۆی عێراق دەستگیرکردنی دوو “تیرۆرستی” راگەیاند و دەڵێت، یەکێکیان لە پارێزگای سلێمانی نیشتەجێ بووە و ئەوەی دیکەیان لە پارێزگای ئەنبار.
ئەمڕۆ شەممە 31.8.2024، دەزگای دژەتیرۆری عێراق رایگەیاند، بە هاوکاری هێزەکانی ئاسایش لە هەرێمی کوردستان، “تیرۆریست”ێکیان لە پارێزگای سلێمانی دەستگیر کردووە، لە ئەنباریش بەرپرسێکی داعش دەستگیر کراوە.
لە ئۆپەراسیۆنەکاندا پێنج حاشارگەی داعش لە چیای حەمرین دۆزراونەتەوە و خاپوور کراون.
دەستگیرکراوەکەی ئەنبار، “پۆستێکی کارگێڕی هەبووە لە کەرتی نەوت” لە ناو رێکخراوی داعش، دەزگای دژەتیرۆری عێراق وا دەڵێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی دەزگاکە، لە ئۆپەراسیۆنێکی دیکەدا لە زیقار، بازرگانێکی مادەی هۆشبەر دەستگیر کراوە و رادەستی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان کراوە.