دوێنى واده‌كه‌یان ته‌واو بوو

ئه‌مڕۆ راپۆرتێك له‌باره‌ى كۆمپانیاكانى پاككه‌ره‌وه‌ ده‌درێته‌ پارێزگارى كه‌ركوك

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

شارەوانی کەرکوک ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ راپۆرتێك له‌باره‌ى كۆمپانیاكانى پاككه‌ره‌وه‌ ده‌درێته‌ پارێزگاری شاره‌كه‌یان، بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى كاره‌كانیان كه‌ له‌ ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى رابردوو چیان كردووه‌، كه‌ پارێزگار مۆڵه‌تى پێدابوون.

راپۆرته‌كه‌ له‌لایه‌ن به‌شی خزمه‌تگوزارى شاره‌وانى كه‌ركووكه‌وه‌ ده‌نوسرێت و بۆ پارێزگار به‌رزده‌كرێته‌وه‌.

عەدنان حەمە شکور، بەرپرسی راگەیاندنی شارەوانی کەرکوک بە 964ـی راگه‌یاند، تاوه‌كو به‌شی خزمه‌تگوزارى راپۆرته‌كه‌ى ئاماده‌ نه‌كات ناتوانن هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كارى كۆمپانیاكانى پاككه‌ره‌وه‌ بكه‌ن.

وتیشی “به‌شی خزمه‌تگوزارى چاودێره‌ به‌سه‌ر ئه‌و دوو وێستگه‌ سه‌ره‌كییه‌ى كه‌ زبڵ و خاشاكى كه‌ركوكى لێكۆده‌كرێته‌وه‌، لیژنه‌شیان هه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ى ناوشار به‌سه‌ر بكه‌نه‌وه‌ له‌ چۆنیه‌تى پاككردنه‌وه‌ى شه‌قام و كۆڵانه‌كانى”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌شی خزمه‌تگوزارى شاره‌وانییه‌كه‌یان له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌م چاودێریكردن و به‌داوداچوونه‌ راپۆرته‌كه‌ ئاماده‌ ده‌كه‌ن و بۆ پارێزگار به‌رزى ده‌كه‌نه‌وه‌.

دوو هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر، پارێزگارى نوێی كه‌ركوك مۆڵه‌تى به‌و كۆمپانیایانه‌دا كه‌ له‌ماوه‌ى ئه‌م دوو هه‌فته‌یه‌ ته‌واوى شار پاكبكه‌نه‌وه‌، ده‌نا سزاى جۆراوجۆر ده‌درێن، یه‌كێك له‌و سزایانه‌ش گۆڕینى كۆمپانیاكانه‌ به‌ كۆمپانیاى دیكه‌.

ده‌ست به‌ خاوێنكردنه‌وه‌ى شارى كه‌ركوك كرا و لە زاخ...

ده‌ست به‌ خاوێنكردنه‌وه‌ى شارى كه‌ركوك كرا و لە زاخۆش تەماتە گران بوو