هەواڵەکان
ده‌ست به خاوێنكردنه‌وه‌ى شارى كه‌ركوك كرا و لە زاخۆش تەماتە گران بوو
ژووری هەواڵ
له كه‌ركوك، كۆمپانیاكانى پاككه‌ره‌وه و كۆكردنه‌وه‌ى زبڵ و خاشاك ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تى خاوێنكردنه‌وه‌ى شه‌قام و گه‌ڕه‌ك و كۆڵانه‌كانى شار كرد، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌و هۆشدارییه دێت كه هه‌فته‌ى رابردوو پارێزگارى نوێ، پێی وتبوون پێویسته له‌ماوه‌ى دوو هه‌فته، شار به پاك و ته‌میزی ببینێت، ده‌نا گرێبه‌ستى كۆمپانیاكان هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه و رووبه‌ڕووى رێكارى یاساییان ده‌كاته‌وه.
هه‌ر له كه‌ركوك ده‌مێنینه‌وه، ده‌چینه فولكه‌ى ئیخوان، له‌وێ ماوه‌ى دوو رۆژه پڕۆژه‌یه‌ك بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى فولكه‌كه ده‌ستى به جێبه‌جێكردن كردووه، به‌ڵام دانیشتوانى گه‌ڕه‌كى ره‌حیماوا ناڕازیبوون و پڕۆژه‌كه وه‌ستێندرا.
ئه‌مساڵ جوتیارانى ده‌ڤه‌رى برادۆست دڵیان به به‌رهه‌مى سماق خۆشه، چونكه هه‌م رێژه‌كه‌ى له‌چاو پارساڵ زیادی كردووه هه‌میش هێشووى سماقه‌كانیان گه‌ش و پڕ و جوانن.
نرخى تەماتە لە بازاڕەکانى زاخۆ بەرزبووەتەوە، بۆ هەر کیلۆیەک 500 دینارى چووەتەسەر، چاودێریى بازرگانیى زاخۆش هۆكاره‌كه‌ى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه کۆتایى وەرزى بەرهەمى تەماتەیە، بۆیه گران بووه.