ژمارەیەک کەس کە لەسەر بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر لە بەسرە دەستگیرکراون
عێراق
سزای لەسێدارەدان و زیندانی هەتاهەتایی بۆ 311 بازرگانی مادەی هۆشبەر دەرچوو
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، سزای لەسێدارەدان و زیندانی هەتاهەتایی بۆ ژمارەیەكی زۆری بارزگانی نێودەوڵەتیی مادەی هۆشبەر و ناوخۆیی دەرچووە، كە ژمارەیان 311 كەسە لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا.
وەزارەتەكە ئەمڕۆ هەینی 30.8.2024 لە راگەیاندراوێكدا كە كۆپییەكی بە 964 گەیشتووە، ئەو زانیارییانەی ئاشكرا كرد و تێیدا وتەبێژ بەناوی وەزارەتی ناوخۆ و شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق عەمید میقداد میری دەڵێت، “90 بازرگانی نێودەوڵەتیی مادەی هۆشبەر و 221 بازرگانی ناوخۆیی، لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا كەوتوونەتە دەست بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاروباری مادەی هۆشبەر و بە پێی بڕیارەكانی دادگا ژمارەیەكیان سزای لەسێدارەدان و ژمارەیەكیشیان سزای زیندانی هەتاهەتاییان بۆ دەرچووە.
لە راگەیاندراوەكەدا، ئاماژە بەوە نەكراوە ئەوانەی سێدارەیان بۆ دەرچووە چەندن و ئەوانی هەتاهەتایی بەند دەكرێن چەندن.
لە لایەكی دیكەوە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاروباری مادەی هۆشبەر لە عێراق ئاشكرای كرد، لە سەرەتای 2024 تا ئێستا دەستیان بەسەر نزیكەی سێ تۆن مادەی هۆشبەردا گرتووە.
سێ کەس دەستگیر کران مانگانە 100 کیلۆ مادەی هۆشبەریان ساغکردووەتەوە
مادەی هۆشبەر
سنووری ئهنبار
دوو بالۆنی پڕ ماددهی هۆشبهر به ئاسمانهوه دهستیبهسهردا گیرا
دوێنێ شهو چی روویدا؟
کۆبوونەوەی نێوان ناتەنیاهۆ و ترەمپ لە کۆشکی سپی لەسەر پرسی ئێران بەڕێوەچوو
داتای ساڵی رابردوو راگەیەندرا
دەستگیرکراوانی ماددەی هۆشبەر زۆرینەیان گەنجان بوون
سەرۆكە دەستگیركراوەكەی ڤەنزوێلا
مادۆرۆ هاندەری سەرسەختی بارسێلۆنا و لیۆنێل مێسییە
گومانێک ئاشکرای کردن