ئەمڕۆ لە كەركوك

درۆنەكەی توركیا بە سیستمی بەرگریی رووسی تێكشكێندرا

964+

ژووری هەواڵ

ئەمڕۆ فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوان (درۆن)ێكی توركیا لە ئاسمانی شاری كەركوك تێكشكێندرا و كەوتە گەڕەكی تسعین، كە هێزە عێراقییەكان رایانگەیاند تەقەیان لێكردووە و بەریانداوەتەوە، دوای ئەوەی نەهاتووەتە ژێر پرۆتۆكۆل و گوێی بە ئاگاداركردنەوەی نەداوە.

درۆنەكە مووشەكیشی هەڵگرتبوو، لە جۆری ئەنكا بوو، كە توركیا شانازی بەو چەكە ترسناكەی دەكات، بەڵام ئەمجارە بە سیستمێكی بەرگریی رووسی توانرا تێكبشكێندرێت.

964 زانیاری لەسەر درۆنەكەی توركیا دەخاتەڕوو.