بەشێوەیەکی نا تەندروست گوازرابوونەوە

170 کیلۆ جگەر و گۆشتی نەشیاو لە سۆران دەستی بەسەرداگیرا

+964

ژێوار خدر

لە ئیدارەی سۆران 170 کیلۆ جگەر و گۆشتی نەشیاو دەستی بەسەرداگیرا و لەناوبران، بەهۆی ئەوەی بەشێوەیەکی ناتەندروست گوازرابوونەوە.

سەفا سەیدخان، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سۆران  بە 964ـی وت، لە بنکەی ئاسایشی بازگەکانی بێخاڵ دەست بەسەر بڕێک لە گۆشت وجگەری نەشیاودا گیرا، بەهۆی ئەوەی لە پشتی پیکابێکدا هەڵگیرابوون و لە هەولێرەوە گوازرابوونەوە بۆ سۆران، ئەمەش دوورە لە رێنماییەکان و بەهۆی گەرماوە تێکچوبوون و شیاوی خواردن نەبوون.

وتیشی، بڕی ئەو گۆشت و جگەرەی دەستی بەسەردا گیرا 170 کیلۆ بووە، خاوەنەکەی پێبژاردنی بۆ کراوە و تەواوی جگەر و گۆشتەکەش لەناوبراوە.

لە سۆران بە شێوازی ئەلیکترۆنی سکاڵا لە سەرپێچیکاران دە...

لە سۆران بە شێوازی ئەلیکترۆنی سکاڵا لە سەرپێچیکاران دەکرێت