لە ناحیەی هێرۆ
لە دەڤەری پشدەر پڵنگ دەرکەوت
+964
ژێوار خدر
گەرتەیەکی ڤیدیۆیی دەستی 964 کەوتووە، کە پڵنگێک لە ناوچەیەکی ناحیەی هێرۆی سنووری قەزای پشدەر دەردەکەوێت و دێت و دەچێت.
موحسین حسێن، بەڕێوەبەری ناحیەی هێرۆ بە 964ـی وت، بەهۆی ئەوەی ژینگەی ناوچەکەمان ئارامە و لەژێر چاودێری بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پشدەردایە، ئاژەڵە کێوییەکان لە سنوورەکەمان زیادییان کردووە.
وتیشی، ڤیدیۆکە لە چەند رۆژی رابردوودا لە کامێرەیایەکی چاودێری گوندی گۆمان لە ناحیەی هێرۆ تۆمار کراوە و پڵنگێک دەردەکەوێت کە هاتوچۆ دەکات.