964+ چارەنوسی شەقامی غەزالی ئاشکرا دەکات
+964
عادل کانەبی
شەقامە بەناوبانگەکەی هەولێر کە بەم دواییانە باس لەوە کرا بەر پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون دەکەوێت، دەگوازرێتەوە بۆ بەردەم پارکی شانەدەر، بەپێی سەرچاوەیەک لە پارێزگای هەولێر بۆ تۆڕی 964.
سەرچاوەیەکی تایبەت لە ناو پارێزگای هەولێر کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێت بە تۆڕی 964ی وت، ئەو کۆشکانەی لە بەردەم پارکی شانەدەر درووستکراون دراوەنەتە خاوەنی پڕۆژەی شەقامی غەزالی کە بڕیارە ئەویش بەسەر خاوەن ئیشەکان دابەشی بکات.
جەختشیشی لەوە کردەوە، کە ژمارەی کۆشکە درووستکراوەکان زیاتر لە 100 دانەن.
شەقامی غەزالی نزیکەی 50 پڕۆژەی جیا جیا لە خۆ دەگرێت وەک قاوەخانە، چێشتخانەی کوردەواری و خواردنی خێرا و پێشانگای کاری دەستی و چەندینی تر.