لە تەشەنەکردن بەردەوامە

چیای کۆڕەک ئاگری گرتووە

+964
ئاکام غەفور – سۆران

لە 5:39 نوێکرایەوە 

ئاگرەکەی چیای کۆڕەک بە رووی دۆڵی ئالانەیە لە قەزای خەلیفان و بە دیاری کراوی ئەو شوێنەی ئاگرەکەی لێ دروست بووە رێگای دۆڵی مەلەکانە، خەڵکی ناوچەکە و بەرگری شارستانی سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن.

ئەحمەد عوسمان، هاوڵاتیەکی ناوچەکەیە، قسەی بۆ 964 کردوە و دەڵێت، خەڵکێکی زۆری خۆبەخش لێرەن بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە، بەڵام ئاگرەکە هەر وا گەورە دەبێت و بەرەو سەرەوەی چیای کۆڕەکە تەشەنە دەکات.

بەقسەی ئەو هاوڵاتیە، لە چەند لایێکەوە ئاگر کۆنتڕۆڵ کراوە، بەڵام دووبارە سەرهەڵدەداتەوە سنوری ئاگرەکە فراوانە.

رەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران، بە 964ـی وت، ”لە دوایی کاتژمێر 4:30ـی ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگادار کراینەوە لە بوونی ئاگر لە چیای کۆڕەک، ئێستا دوو تیمی بنکەی بەرگری شارستانی خەلیفان لەوێن بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە و تاکو ئێستا ئاگرەکە بەردەوامە و ئامادەکاریمان کردوە ئەگەر پێویست بکات تیمی زیاتر بنێرن بۆ شوێنی ئاگرەکە”.

چیای کۆڕەک رووێکی قەزای رواندزە و رووەکەی تری قەزای خەلیفانە، یەکێکە لە چیا بەناوبانگەکانی کوردستان و زیاتر لە دوو هەزار مەتر بەرزە و سەر بە زنجیرە چیاکانی زاگرۆسە.

زانیاری پێشتر…

ئاگرێک لە چیای کۆرەک کەوتووەتەوە و تا ئێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە، شایەتحاڵێکیش بەناوی ئەحمەد عوسمان لە شوێنی رووداوەکەیە ئەو دەڵێت، ئاگرەکە هەر گەورە دەبێت و تیمی بەرگری شارستانی و خەڵکی ناوچەکەش هەوڵی کۆنطرۆڵ کردنی دەدەن لە چەند لایەکەوە.

پێداچوونەوە: میدیا گۆران

لە سۆران ئۆتۆمبێلێک ئاگری گرت

لە سۆران ئۆتۆمبێلێک ئاگری گرت