بەشداریی کۆنفرانسی جیهانی
“پڵنگانی بێ سنوور” داوای پاراستنی ئاژەڵی كێوی و ژینگە دەكەن
964+
ئەحمەد مستەفا
رێکخراوی پڵنگانی بێ سنوور چوونە دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە، داوایان لێکردن نوێنەریان بەشداربێت و باسیان لە چۆنیەتیی بەشداریکردنی نوێنەرەکەیان لە کۆنفرانسی جیهانی هەمەجۆری زیندەوەران كردووە.
رۆژی 22ی ئایاری هەمووساڵێک، یاد و رۆژی هەمەجۆری و هەمەچەشنی زیندەوەرانە، کە ژینگەپارێزان بە مانەوەی سروشت و ژینگەکەیانی دەزانن.
رێکخراوەکە کە دەستوپلی لەگەڵ کاری پاراستنی ئاژەڵە کێویییەکان و تایبەت پڵنگ راهێناوە، کە پێشتر داوایکردووە “رەینجەر” پێشمەرگەی سروشت بۆ پاراستنی ئاژەڵە کێوییەکان دابمەرزێنرێت و پێداویستی و دەسەڵاتیان پێبدرێت، ئێستا بۆی گرنگە هەرێم نوێنەری لە کۆنفڕانسەکەدا هەبێت.
لە بڵاوکراوەیەکدا، دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، “بەڕێوەبەری فەرمانگەی كاروباری هونەری، پێشوازی لە هانا رەزا، سەرۆکی رێکخراوی پڵنگانی بێسنوور کردووە و پاش پێشکەشکردنی سیمینارێکی لە دیوانی دەستەی ژینگە، باس لە چۆنیەتیی بەشداریکردنی نوێنەری دەستەی ژینگە لە کۆنفرانسی جیهانی هەمەجۆری زیندەوەران كراوە.
رێکخراوی پڵگانی بێ سنوور کە کار بۆ پاراستنی پڵنگەکانی کوردستان دەکات، بە هەماهەنگی و پاڵپشتی رێكخراوی جیهانی پاراستنی سروشت، بەشی گرووپی پسپۆڕانی پشیلە كێویەكان و گرووپی كاری پاراستنی پڵنگی فارسی.
پێشتر، رێکخراوەکە لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاندبوو، “بە گوێرەی ئەوەی رۆژی جیهانی رەینجەر (پێشمەرگەی دارستان) دەکەوێتە 31.7.2024، هەڵدەستن بە خەڵاتكردنی سێ كەسایەتی، كە ژیانی خۆیان تەرخان كردووە بۆ پاراستنی سروشت بە گشتی و پڵنگ بە تایبەتی، یەکێکیان کارمەندی پۆلیسی دارستانی قەرەداغە”.
هانا رەزا تەمەنی 36 ساڵە و خەڵکی شاری سلێمانییە و زیاتر لە 15 ساڵە لە بواری ژینگەیی کاردەکات، دەرچووی بەشی بایەلۆجیە لە زانکۆی سلێمانی و لە بەریتانیا ماستەری هێناوە لە بواری ئیکۆلۆجی و پاراستنی ژیانی کێوی، لە 2022 رێکخراوی پڵنگانی بێسنووری دامەزراندووە.