15 تەنکەر سووتاون

ئاگرەکەى پەروێزخان کۆنتڕۆڵکرا و گیان لەدەستدان و حەوت بریندار هەیە

964+

میلاد جەلال- گەرمیان

کەمێک لەمەوبەر، ئاگرەکەى پەروێزخان دواى سووتاندنى 15 تەنکەرى سووتەمەنى، لەلایەن تیمەکانى بەرگرى شارستانییەوە کۆنتڕۆڵکرا، کەسێک گیانى لەدەست داوە و حەوت برینداریش هەیە.

نەقیب ئەحمەد حوسێن، بەڕێوەبەرى بنکەى بەرگرى شارستانى دەروازەى نێودەوڵەتى پەروێزخان بە 964ـى وت،”ئێستا ئاگرەکەى پەروێزخان کۆنتڕۆڵکرا”.

لاى خۆیەوە، جەبار عەلى، بەرپرسى بنکەى ئاگرکوژێنەوەى قۆرەتوو بە 964ـى وت،15 تەنکەر سووتاون و شۆفێرێک گیانى لەدەست داوە و حەوت برینداریش هەیە”.

“دواى کۆنتڕۆڵکردنى ئاگرەکە پشکنین دەکەین بۆ شوێنەکە بۆ ئەوەى ئەگەر حاڵەتێکى نەخوازراوى گیانى هەبێت بیدۆزینەوە”، نەقیب ئەحمەد حوسێن واى وت.

ئێوارەى ئەمڕۆ، تەنکەرێکى سووتەمەنى لە رێڕەوى چوونە ناوەوەى تەنکەرەکان بۆ وڵاتى ئێران لە دەروازەى نێودەوڵەتى پەروێزخان ئاگرى گرت و دواتر ئاگرەکە تەشەنەى کرد.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لە پەروێزخان ژمارەیەک تەنکەرى سووتەمەنى ئاگریان گرت

لە پەروێزخان ژمارەیەک تەنکەرى سووتەمەنى ئاگریان گرت