مەترسییەکى گەورە لەسەر ژمارەیەکى زۆر تەنکەر دروستبووە
لە پەروێزخان ژمارەیەک تەنکەرى سووتەمەنى ئاگریان گرت
964+
میلاد جەلال- گەرمیان
نوێكراوه‌ته‌وه له كاتژمێر 7:21 خوله‌ك
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ى به 964 گه‌یشتوون به‌هۆى ئاگره‌كه‌وه چه‌ند كه‌سێك بریندار بوونه به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ژماره‌یان پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه.
کەمێک لەمەوبەر، ژمارەیەک تەنکەرى سووتەمەنى لە دەروازەى نێودەوڵەتى پەروێزخان ئاگریان گرتووە و تیمەکانى بەرگرى شارستانى لە هەوڵى کوژاندنەوەیاندان، بەپێى ئەو گرتە ڤیدیۆییانەى بۆ 964 نێردراون مەترسى لەسەر ژمارەیەک تەنکەرى دیکە دروستبووە.
جەبار عەلى، بەرپرسى بنکەى ئاگرکوژێنەوەى قۆرەتوو بە 964ـى وت، ئاگرەکە زۆر گەورەیە، پێنج بۆ شەش تانکەر سووتاون”.
وەک باسى دەکات یەکێک لە تەنکەرەکان لە کاتى ئاگرکەوتنەوەکەدا تەقیوەتەوە.
لە بارەى مەترسییەکانى تەشەنەکردنى ئاگرەکە، ئاشکراى کردووە کە بەهۆى ئەوەى ژمارەیەکى زۆر تەنکەر راگیراون، مەترسى لەسەر گرگرتنى تانکەرەکانى دیکەش هەیە.
داواش لەو شۆفێرانەش دەکات کە بارهەڵگریان لە مەیدانەکە راگرتووە بچن بیگوێزنەوە بۆ شوێنێکى سەلامەت.
نوێکراوەتەوە لە کاتژمێر 7:31 خولەک
تائێستا هیچ شتێک لە بارەى زیانە گیانییەکانەوە، نەزانراوە.
نوێكراوه‌ته‌وه له كاتژمێر 7:40 خوله‌ك
به‌پێی نوێترین زانیاری تاوه‌كو ئێستا 10 تەنکەر سووتاون و تادێت ئاگرەکەى دەروازەى نێودەوڵەتى پەروێزخان کە لە رێڕەوى تەنکەرەکان بۆ چوونە ناو ئێران کەوتووەتەوە، تەشەنە دەکات.
نوێكراوه‌ته‌وه له كاتژمێر 7:46 خوله‌ك
نه‌قیب ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رگرى شارستانى ده‌روازه‌ى په‌روێزخان به 964ـى راگه‌یاند، به‌هۆى ئاگره‌كه‌وه شۆفێرێك گیانى له‌ده‌ستداوه و كارمه‌ندێكی به‌رگرى شارستانیش برینداره.
وتیشی “سوتانى تانكه‌ره‌كان بۆ سه‌رووى 10 دانه به‌رزبووه‌ته‌وه”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح