لۆگۆی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق _ گرافیک: 964
جومانە غەلای وادەڵێت
کۆمسیۆن بەدواداچوون بۆ شایستەیی کاندیدەکانی پەرلەمانی هەرێم دەکات
+964
ژێوار خدر
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بەدواداچوون بۆ کاندیدەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەکات، سەبارەت بە مافی شایستە بوونیان بۆ بوون بە ئەندام لە پەرلەمان.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە گروپێکی رۆژنامەنووسان دەنگێکی بڵاو کردووەتەوە و تیادا ئاماژە بەوە دەکات، سەبارەت بە مافی شایستەبوونی کاندیدەکان، پرسیاریان لە چەند لایەنێک کردووە و ئێستا وەڵامەکان گەڕاوەتەوە بۆ کۆمسیۆن و لە بەشی کاروباری کاندیدەکانن.
وتیشی،لەلایەن بەشی یاسایی پێداچوونەوەیان بۆ دەکرێت و بڕیار دەدەن بزانن کە کام لە کاندیدەکان شایستەن کامیان شایستە نین.