دیمه‌نێكی كه‌مێك پێش ئێستاى ناو گوندى ئەلکیشکێ كه له‌لایه‌ن رێکخراوى CPT بۆ 964 نێردراوه.
ئاگر چوارده‌ورى گونده‌كه‌ى ته‌نیوه
له دەڤەری بەرواری باڵا 19 خێزان له‌ناو گوندێك گیریان خواردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له ده‌ڤه‌رى به‌روارى باڵا به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئاگر له چوارده‌ورى گوندێكدا 19 خێزان گیریان خورادووه و تاوه‌كو ئێستا هیچ تیمێك نه‌چوونه به‌هانایانه‌وه.
ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه له گوندى ئەلکیشکێ سەر بە ناحیەی کانی ماسی سنووری قەزای ئامێدی، به‌هۆى شه‌ڕو پێكدادانى نێوان سوپاى توركیا و په‌كه‌كه‌یه..
کامەران عوسمان، رێکخەرى تیمى کوردستانى رێکخراوى CPTـى ئەمریکى بە 964ـى وت، بەهۆی بۆردومانەکانی ئەمڕۆی سوپای تورکیا لە دەڤەری بەرواری باڵا، ئاگر لە پێنج گوند کەوتۆتەوە و دانیشتووانی گوندێکیش گیریان خواردووە.
وتیشی ”
بەهۆی بەردەوامی شەڕ و بۆردومانه‌كان ئاگر گەیشتۆتە ناو گوندەکانی مێرگا قەسرێ، گرێ سۆر، ئەلکیشکێ، جمبلکێ و بێلیزانێ”.
باسی له‌وه‌شكرد، ئاگرەکەی گوندی ئەلکیشکێ گەیشتۆتە ناو ماڵی گوندنشینان و باخ و بێستانی جوتیارەکان و گۆڕستانی گوندەکەشی گرتۆتەوە. بەهۆی بڵێسەی ئاگرەکە، شەقامی سەرەکی بۆ چوونە ژوورەوە یاخود هاتنە دەرەوە لە ناو گوندەکە داخراوە.
به قسه‌ى ئه‌م رێكخه‌ره‌ى CPT كه تیمه‌كانیان له‌و ناوچه‌یه چاودێری دۆخه‌كه ده‌كه‌ن، ژمارەیەک لە گوندنشینانى گوندی ئەلکیشکێ توانیویانە خۆیان دەرباز بکەن و لە گوندەکە بێنە دەرەوە، بەڵام لە ئێستادا 19 خێزانی ناو گوندەکە گیریان خواردووە و داوای بە هاناوەچوون دەکەن بۆ دەربازکردنیان.
وتیشی “تاوه‌كو ئێستا هیچ تیمێكی حكومه‌ت نه‌چووه به‌هاناى ئه‌م 19 خێزانه‌وه”.
964 چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندى به وارشین سه‌لمان قایمقامى ئامێدی و ساڵح حه‌مدی به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى كانی ماسییه‌وه كرد به‌ڵام هبچ یه‌كێك له‌و به‌رپرسه ئیداریانه وه‌ڵامیان نه‌دایه‌وه.
به‌پێی ئامارێكی سه‌ره‌تایى كه رێكخراوى CPT بۆ زیانه‌كانى ئه‌م چه‌ند گونده‌ى به 964 ـى داوه، رێژەی دارستان و پوش و پاوانی سوتاو بەهۆی شەڕ و بۆردومانەکانی ئەمڕۆی سوپای تورکیا لە دەڤەری بەرواری باڵا، بە دوو هه‌زار و 400 دۆنم زەوی دەخەمڵێندرێت.