پارچە کۆنکرێتێکی گەورە کەوت بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیاندا
ژن و پیاوێک بە سوتفە لە مردن رزگاریان بوو
+964
ئاکام غەفور-سۆران
لە دەروازەی شاری سۆران، پارچە کۆنکریتێک کە بەشێکە لە بەرزە پردێک کەوتە سەر ئۆتۆمبێلێک و دوو کەس بە سوتفە رزگاریان بووە.
شوێنی رووداوەکە دەروازەی شاری سۆرانە، کە لەوێ ئۆڤەر پاسێک دروست دەکرێت و ئێستا خەریکی ئەوەن کە بە پارچە کۆنکریتی ئامادە کراو پردەکە دروست دەکەن، وەک لە دیمەنەکان دیارە پارچە کۆنکریتەکە زۆر گەورەیە و کەوتووە بەسەر بەشی پشتەوە ئۆتۆمبێلەکە بەشێوەیەک قورس بووە کە ئۆتۆمبێلەکەی تەخت کردووە.
دکتۆر حەمرین حەمەدەمین، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران بە 964ـی وت،”دوو کەس بە برینداری گەیندارونەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئاشتی کە لە ئۆتۆمبێلکدا بوون و پارچە کۆنکریتێک کەوتوە بەسەریاندا”.
وتیشی، بریندارەکان ژن و پیاوێکن کە ئێستا لە نەخۆشخانەکەمان چارەسەر وەردەگرن و باری تەندروستیان جێگیرە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی