گەرمیان دەیکوڵێنێت

لە جیاتى دابەزین، پلەکانى گەرما بەرز دەبنەوە

964+

وریا فەتاح

هەرچەندە دوو رۆژى دیکە چلەى هاوین تەواو دەبێت و خەڵک چاوەڕێن پلەکانى گەرما دابەزێت، بەڵام وادیارە هاوینى ئەمساڵ نیازى وانییە بەجێمان بێڵێت و پلەکانى گەرماش لە جیاتى دابەزین روولە بەرز بوونەوە، لە هەندێ ناوچەى عێراق پلەى گەرما دەگاتە 50 پلەى سیلیزى و ئەمڕۆش هەولێر 45 پلەیە و لە گەرمیانیش 47.

کەشناسى هەرێم رەوشى کەشوهەواى 48 کاتژمێرى داهاتووى خستەڕوو کە تێیدا دەردەکەوێت، بۆ ئەمڕۆئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک لە هەندێ ناوچەکانی باشووری هەرێم.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: 45

سلێمانی: 43

دهۆک: 43

کەرکوک: 46

هەڵەبجە: 45

زاخۆ: 43

سۆران: 42

حاجی ئۆمەران: 34

گەرمیان: 47

لەبارەى رەوشى کەشوهەواى سبەینێ یەکشەممەوەن کەشناسى هەرێم ئاشکراى کردووە کە لەگەڵ دروستیوونى هەندڵ پەڵەهەور پلەکانى گەرماش کەمێک واتا یەک پلە لە هەندێ شوێن دادەبەزن.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ رۆژى 25.8.2024:

هەولێر : 44

سلێمانی :42

دهۆک 42

کەرکوک : 46

هەڵەبجە : 44

زاخۆ :42

سۆران : 41

حاجی ئۆمەران : 33

گەرمیان : 47

لە شارەکانى عێراقیش دەکوڵێت و پلەکانى گەرما بەرزن، لە پارێزگاى زیقار پلەکانى گەرما تا 50 پلەى سیلیزى بەرز دەبێتەوە و لە سەلاحەدین، بەغدا دیوانیە، واست، کەربەلاـ بابل و دیوانیە 49 پلە دەبێت.

پلەکانی گەرما تا سێ پلە نزم دەبنەوە

پلەکانی گەرما تا سێ پلە نزم دەبنەوە