“ لەقەزای قوشتەپەی هەولێر “

دوو کەس بە سواری ماتۆڕەوە گیانیان لەدەست دا

+964
شۆڕش هەرکی – هەولێر

نیو کاتژمێر لەمەوبەر لە قەزای قوشتەپەی پارێزگای هەولێر بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە دوو هاوڵاتی بە رەچەڵەک عەرەب گیانیان لەدەست دا.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی قەزای قوشتەپە بە964ی وت، “رووداوەکە لە نێوان ماتۆڕێک و ئۆتۆمبێلێکدا بووە، هەردوو سەرنشینی ماتۆڕەکە دەمودەست گیانیان لەدەستداوە، هەردووکیان بە رەچەڵەک عەرەبن، بە گوێرەی ناسنامەی یەکێکیان بێت، تەمەنی 35 ساڵە و خێزاندارە، بەڵام ئەوەی دیکەیان زانیاریمان لەسەری نییە”.

وتیشی، ئێستا لەگەڵ پۆلیسی هاتوچۆ لەسەر هێڵین بۆ لێکۆڵینەوە و تەماشاکردنی رووداوەکە لە رێگای کامێرای چاودێرییەوە.

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە کەسوکاری ئەم دوو هاوڵاتییە بەدەمیانەوە نەهاتوون، رووداوەکەش لەسەر رێگای کۆنی قوشتەپە روویداوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و دووانی دی...

لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و دووانی دیکەش بریندارن