ديمەنێك لەو پاشماوەی تەقەمەنییەی چارەسەر كرا. فۆتۆ: راگەیاندنی کاروباری مین لە هەولێر
لە نزیك دیانا
ژمارەیەك پاشماوەی تەقەمەنیی جەنگی هەڵگیرانەوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین لە هەولێر رایگەیاند، ژمارەیەك پاشماوەی تەقەمەنیی جەنگییان دەستبەسەردا گرتووە، كە مەترسی بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیان هەبوو.
بەڕێوەبەرایەتییەكە لە رێگەی راگەیاندراوێكدا، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 22.8.2024 بڵاویانكردەوە، لەلایەن هاوڵاتییانەوە خەبەریان پێدراوە ژمارەیەک پاشماوەی تەقەمەنیی جەنگی لە نزیک رووباری گوندی شاوراو سەر بە ناحیەی دیانا هەبوون.
هەروەها دەڵێن، پاشماوە تەقەمەنییەكان مەترسییان بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیان هەبوو، بۆیە بە فەرمانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی هەولێر، بە راسپاردنی تیمی لەناوبردنی تەقەمەنییەکان EOD توانرا شەش پارچە پاشماوەی تەقەمەنیی جەنگی چارەسەر بکرێن و گواسترانەوە بۆ کۆگای سەرەکیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی و مەترسییەکە چارەسەر کرا.
ئەم چارەسەركردنە لە كاتێكدایە دوێنێ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین رایگەیاند، لە کێڵگە مینی (مەقەڕ سرییەکە-C) لە گوندی پاروێڵەی بچووک لە سنووری ناحیەی پێباز، ژمارەیەک مینی دژەکەسی تێدا دۆزراوەتەوە، داواشیان لە هاوڵاتیانی سنوورەكە كرد نزیكی شوێنەكە نەكەون.
دانیشتووانی ژمارەیەک گوندی گەرمیان لە بوونی مین ئاگادار دەکرێنەوە
مین و تەقەمەنی
مەترسی لەسەر جوتیارانی مانگێشک نەما
لە سنووری دهۆک دوو زەوی لە مین پاککرانەوە
لە هەرێمى کوردستان
زیاتر لە 13 هەزار شەهید و بەرکەوتەى مین و پاشماوەى جەنگى تۆمارکراون
سنووری پێنجوێن
تەقینەوەی مین 200 دۆنم زەوی و پاوانی سووتاند
زیاتر لە 20 هەزار مینیش لەناوبراون