لە جۆری کاربی هەنگارین

زیاتر لە 100 ھەزار پەنجە ماسی خرایە بەنداوی دەربەندیخان

+964

میلاد جەلال_گەرمیان

ئەمڕۆ پێنجشەممە 22.8.2024، زیاتر لە 100 ھەزار پەنجە ماسی لە جۆری کاربی ھەنگاری خرانە ناو بەنداوی دەربەندیخان.

پەنجە ماسیەکان لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵەوە دابین کرابوون، بۆ زیادکردنی سامانی ماسی لە سنوورەکە.

سلێمان محەمەد، قایمقامی قەزای دەربەندیخان بە 964ـى وت، “بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە زیاتر لە 100 ھەزار پەنجە ماسیمان خستە ناو بەنداوی دەربەندیخان، کە لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵەوە دابین کرابوو”

”ژمارەیەک ھاوڵاتی قەزای دەربەندیخان، بژێویان لەسەر راوکردنی ماسییە لە بەنداوەکە، خواردنی ماسی لەلایەن ھاوڵاتییانەوە خواستی زۆری لەسەرە، ئێمەش ئامانجمانە گرنگی بە زیادکردنی سامانی ماسی بدەین لە بەنداوی دەربەندیخان” سلێمان محەمەد وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بۆ پاراستنی ئەو پەنجە ماسییانە لە راوکردن، پۆلیسی دارستانمان ئاگادارکردووەتەوە، کە راوکردن بە تۆڕی ورد لەو جێگایەی بەنداوەکە بۆ ماوەی ھەفتەیەک قەدەغەیە”

لە ساڵی رابردووەوە ئەمە دووەم جارە پەنجە ماسی دەخرێتە بەنداوی دەربەندیخانەوە، ئەو کاتەش نزیکەی 150 ھەزار ماسی خرانە بەنداوەکە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

بۆ یەکەمجار پەنجەماسی دەخرێتە دەریاچەی دەربەندیخانەو...

بۆ یەکەمجار پەنجەماسی دەخرێتە دەریاچەی دەربەندیخانەوە