ده‌ستگیر كرا

له‌ سلێمانى چووته‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ دزینى ماتۆڕسكیل

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌سێكیان ده‌ستگیركردووه‌، دانیشتووى سلێمانییه‌ و له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ چه‌ند ماتۆڕسكیلێكی دزیوه‌.

بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان له‌ پۆلیسی ئه‌م پارێزگایه‌ ده‌ڵێت تۆمەتبارێکیان بەناوی (ێ. د.س) تەمەن 19 ساڵ، پیشە کاسب دانیشتوی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردووه‌ کە هەستابوو بەدزینی چەند  ماتۆڕسکیلێک لە پارێزگای هه‌ڵەبجە  و دانی بەتاوانەکەیدا ناوە.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، تۆمه‌تباره‌كه‌ بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی هەڵەبجە بەپێی مادەی 446 له‌  یاسای سزادانى عێراقی راگیراوە وو لێكۆڵًینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه‌.

دزێك ده‌ستگیركراوه‌ جگه‌ له‌ پاره‌ به‌ڵگه‌نامه‌ش...

دزێك ده‌ستگیركراوه‌ جگه‌ له‌ پاره‌ به‌ڵگه‌نامه‌شی بردووه‌