هاتە 75 دۆلار

نزیکەی هەفتەیەکە نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین

+964

توانا نەقی

نرخى نەوت بەردەوامە لە دابەزین و وا بۆ هەفتەیەک دەچێت تا دێت نرخەکەی دادەبەزێت و بۆ ئەمڕش تۆمارێکی نوێی دابەزینی تۆمار کردووە و هاتە 75 دۆلار.

کەمبوونەوەى خواستى جیهانى چین و گرژییەکان لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست دوو لە بنەما سەرەکییەکانى دابەزینى نەوتن.

به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی جیهانی وزه‌، بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نه‌وتی خاوی برێنت، بۆ هه‌ر بەرمیلێک نەوت بەڕێژەى 0.10% دابەزیووە و بووە بە 75 دۆلار و 95 سەنت.

نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی رۆژئاوای ته‌كساسی ئه‌مریكاش 0.20% سەنت لە نرخه‌كه‌ی دابه‌زیوه‌ و گه‌یشتوه‌ته‌ 71 دۆلار و 73 سه‌نت.

شرۆڤه‌كارانی كۆمپانیای راوێژكاری وزه‌ی ئێف جی ئێی رایانگه‌یاندوه‌، ئه‌و زانیارییه‌ ئابورییانه‌ی ئه‌مریكا كه‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڵاویكردونه‌ته‌وه‌ بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ترسه‌كان وه‌كو پێویست یارمه‌تیده‌ر نه‌بووه‌ بۆ راگرتنى نرخى نه‌وت.

ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد، هۆكارى‌ بنه‌ڕه‌تی و جیۆپۆله‌تیكی بۆ ئه‌م دابه‌زینه‌ى نه‌وت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بازاڕه‌كان چاوه‌ڕوانی هێرشكردنه‌كه‌ى ئێران له‌ دژی ئیسرائیل ده‌كه‌ن وه‌ك تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌ك له‌ دوای کوژرانى سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌ تاران.

لەلایەکى دیکەوە کەمبوونەوەى خواستنى چین بۆ نەوت، هۆکارى سەرەکى دابەزینى نرخى نەوتە لە بازاڕەکانى جیهاندا.