کەسێکی دیکەش بریندارە

ماتۆرسوارێکی هیندی ئۆتۆمبێل لێیدا و گیانی لە دەستدا

+964

دیلان محەمەد جەزا

کەمێک لەمەوپێش لە گەڕەکی سەرچنار لە سلێمانی، ئۆتۆمبێلێک لە ماتۆڕسکیلێک دەدات و ماتۆرسوارەکە دەستبەجێ گیان لە دەستدەدات.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە 964ـی وت، ئەمشەو لە گەڕەکی سەرچنار ئۆتۆمبێلێک لە ماتۆرسکیلێکی داوە و دەستبەجێ ماتۆرسوارەکە گیانی لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش بریندار بووە.

باسی لەوەشکرد، ماتۆرسوارەکە بە رەگەز هیندییە و تا ئێستا نازانرێت تەمەنی چەندە، لە گەڕەکی سەرچنار ماتۆڕسکیلی پێبووە.

روونیشیکردەوە، ئێستا پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لە رووداوەکە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

هاوڵاتییەک کەوتە ژێر رافیعەیەک و گیانی لەدەستدا

هاوڵاتییەک کەوتە ژێر رافیعەیەک و گیانی لەدەستدا