بەهۆی قیرتاوکردنەوە

10 رۆژ سایدێکی رێگای خەلیفان – سپیلک دادەخرێت

+964

توانا نەقی

بۆ ماوەی 10 رۆژ سایدێکی رێگای نێوان خەیفان – سپیلک بە رووی شۆفێراندا دادەخرێت و هاتوچۆش دەڵێت، بە هۆکاری کۆتا قۆناغی قیرکردنەوەیە لەو رێگایە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران بڵاویکردەوە، بەهۆی کۆتا قۆناغی قیرکردنەوە لە سبەینێ پێنجشەممە 22.8.2024 سایدی چوون لە خەلیفانەوە بۆ سپیلک دادەخرێت.

دەشڵێت، داخستنەکە بۆ ماوەی 10 رۆژە و تا رۆژی 1.9.2024 دەبێت شۆفێران سایدی لە سپیلک بۆ خەلیفان بۆ هەردوو ئاراستە بەکاربهێنن.

هاتوچۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، داوا لەشوفێران دەکەین کەوا پابەندی رێنماییەکانی هاتوچۆبن، بۆ ئەوەی دووربن لە هەموو رووداوێکی نەخوازراو.

رێگای چوونە ناو سێبیران داخراوە

رێگای چوونە ناو سێبیران داخراوە